کۆمپانیایەکی بواری بازرگانی گشتییە و ئەزموونێکی دیار و بەرچاوی لە بواری بازرگانی هەیە، هەموو جۆرە چالا؛ییەکی بازرگانی ئەنجام دەدات، بە ڕەچاوکردنی پێداویستییەکانی خەڵک و بەرژەوەندی گشتی، ئەم کۆمپانیایە لە لایەن بنەماڵەی (صباح نوری نەجمەدین)ەوە دامەزراوە و سەرپەرشتی دەکرێت.
- کۆمپانیای سەربەن، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە، دەستی بە کار کردن کردووە، لە سەرەتای کارکردنیدا بە کاری (مقاولات)دەستیپێکردووە و هەر لە سەرەتای دەستپێکەوە سەرکەوتوو بووە لە کارەکانی، کۆمپانیای سەربەن خاوەنی چەند پرۆژەیەکی
بازرگانی تر و هەروەها وەبەرهێنانی خۆیەتی لەوانە (کۆمپانیای خۆڵ) کە یەکێکە لە بەرهەمهێنەرە دەگمەنەکانی خشتی هوونەری بۆ بواری بیناسازی بە کوالێتییەکی زۆر باش و بە نرخێکی گونجاو، هەروەها کۆمپانیای سەربەن لە بواری بازرگانی نەوت و گاز و پرۆژەی مامەڵە کردنی زەوی و زار(عەقاری) کار دەکات، وە هەوڵی بەرفراوان بوونی پرۆژەکانی خۆی دەدات لە ئایندە.
- ئەگەرچی کۆمپانیاکە لە بواری بازرگانی گشتی و هاوردەی کااڵی جۆراوجۆر کار دەکات کە بەردەوام کااڵی نوێ هاوردە دەکات، بەڵام بەشێوەیەکی فەرمی بریکاری پاککەرەوەی (puffy )و برنجی (qaiwan)ە. کە ئێستا لە بازاڕەکانی کوردستان
بەشێوەیەکی بەربڵاو بوونیان هەیە و خاوەن خواستێکی زۆری هاووڵاتییان و فرۆشیارانن.
-کار دەکەین بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی هاوواڵتییان لە شارەکانی کوردستان، هەڵبژاردنی کوالێتی نایاب بە نرخی هەرزان و گونجاو ئامانجی ئێمەیە.